شەقامی سالم دادەخرێت

 964+

 دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی، شەقامی سالم بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ ئامادە دەکرێت، ماوەی دوو رۆژە سەرجەم ئەو رێگە لاوەکییانەی دێنە سەر ئەو شەقامە دادەخرێن.

رائید بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەر لە بەشی راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی بە 964+ـی راگەیاند، لە رۆژی 29ـی ئەم مانگەوە بە دانانی بەربەست، سەرجەم ئەو شەقامە لاوەکییانەی دەچنەوە سەر شەقامی سالم دادەخرێن.

بە وتەی رائید بەهمەن عەبدوڵا، پاش نیوەڕۆی رۆژی 30ـی ئەم مانگە شەقامی سالم لە پردی خەسرەو خاڵ بۆ بەردەم باخی گشتی بەربەست دەکرێت تا رۆژی دواتر و کۆتایی هاتنی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ.

ئەو وتیشی، “ھاوڵاتیان و شۆفێران دەتوانن شەقامی بەدیل بەکاربھێنن بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەستیان.”

بڕیارەکە لەلایەن لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانیەوە جێبەجێدەکرێت و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدا دەبن لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لەو شەوەدا، رائید بەهمەن عەبدوڵا وای وت.