كۆمپانیایه‌ك هاتووه‌ته ناو بابه‌ته‌كه
دانیشتووانی كه‌ڵه‌كن داوای جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی شاره‌وانی ده‌كه‌ن
رێژوان مامه قادر
ئه‌م ئێواره‌یه دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی كه‌ڵه‌كن له سلێمانی گردبوونه‌وه و داوایان كرد خانه‌وه‌كانیان تاپۆ بكرێت.
هاوڵاتییه‌كی گه‌ڕه‌كه‌كه به 964ی راگه‌یاند، پێشتر له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه به‌ڵێنیان پێدراوه خانووه‌كانیان بۆ تاپۆ ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا شاره‌وانی په‌شیمان بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی، پێیان وتووین خانووه‌كان تێكده‌درێن و قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان رازی نین.
هاوڵاتییه‌كی دیكه به 964ی وت، ئه‌وان هه‌موو مه‌رجه‌كانی تاپۆكردن له خانووه‌كانیاندا هه‌یه.
وتیشی، كۆمپانیایه‌ك ئاگاداری كردوون ئه‌گه‌ر چۆڵی نه‌كه‌ن، لێیان تێكده‌ده‌ن و ده‌یكه‌ن به پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون.
964 په‌یوه‌ندی به شاره‌وانیی سلێمانییه‌وه كرد و سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وێ رایگه‌یاند، شوێنی خانووه‌كانیان “دژه نیشته‌جێبوونه” و له ماسته‌ر پلاندا نییه، جگه له‌وه‌ش كه تێكده‌درێت، قه‌ره‌بووی دانیشتووانی ئه‌و شوێنه ده‌كرێته‌وه.
گه‌ڕه‌كی كه‌ڵكن به‌رامبه‌ر گه‌ڕه‌كی كانی سپیكه‌یه و ژماره‌ی خانووه‌كانی ده‌گاته نزیكه‌ی 850 خانووه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا