سەرگەلی و سگێرێ
شایهتحاڵێك: درۆنێک لە نزیکی چیای مەتینا کەوتە خوارەوە
964+
هیڤی دێوالی – دهوك
کەمێک پێش ئێستا لە نزیکی گوندی سەرگەڵێ لە سنوری قەزای ئامێدی درۆنێک کەوتە خوارەوە.
ئازاد سەعید، دانیشتووی گوندی سەرگەڵێ، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆ 964 ناردووە و دەڵێت، لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بینیوە، لە نزیکی چیای مەتینا کەوتە خوارەوە.
وتیشی “ئێمە لە نزیک گوندی سەرگەڵ یاریی تۆپی پێمان دەکرد، بینیمان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتە خوارەوە”.
ئاماژهى بهوهش كرد، رۆژانە له سنوورهكهیان شەڕ لە نێوان پەکەکە و تورکیا بە تایبەت لە گوندەکانی سەرگەلی و سگێرێ روودەدات و بهوهۆیهوهش درۆنهكان لهو سنوورهى ئهوان دهردهكهون.
964 هێشتا دڵنیایە نییە لەوەی ئەو تەنەی کەوتووەتە خوارەوە لە سنووری ئامێدی، درۆنە یان نا و هێشتا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی زانیارییەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
عەقید دارا جەمال بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی ئامێدی بە 964ـى وت، ئێمە لەسەر ئەم بابەتە ئاگادار نین، هەروەها نازانین ئەوەی کەوتووە خوارەوە درۆنە یان نا.
وتیشی، هێزە ئەمنییەکان لە ئامێدی زانیاریی زیاتریان هەیە، ئێمەش لێکۆڵینەوه دەکەین و ههوڵ دهدهنی زانیارییهكانیان لێ وهربگرین، ئهو شوێنهش چۆڵە و کەس ناتوانیت نزیکی ئەو شوێنە بكهوێت.
964ـى چەند جار پەیوەندی بە هێزەکانی ئاسایشی ئامێدی کرد، بهڵام وەڵامیان نەدایهوە.
لە سنووری ئامێدی درۆنێک کەوتە خوارەوە
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن