ئاگرەکەی عەربەت تاوی سەندووە و لە هەولێریش 8ی حەسارۆک گەیشتە41 جار
+964
لە بەیانییەوە هەموو خەڵک چاوی لە عەربەتە، کارگەیەکی قیر لە عەربەت لە خۆرهەڵاتی سلێمانی گڕی گرتووە، تا ئێستا هەشت کاتژمێرە کۆنترۆڵ ناکرێت و تەشەنە دەکات.
قەلادزێک و دەوروبەری دوێنێ شەو تاریکستان بوو، شۆرتێک لە کارەبای سەرەکیدا روویدا و ئەو شارە و گوند و ناحیەکانی دەوروبەری کارەبایان لێ کوژایەوە.
ئەوەندە باسی هەشتی حەسارۆک کراوە کەسێک نییە لە هەولێر و دەرەوەی هەولێر پێی ئاشنا نەبێت، ئەمڕۆ دیسان خەڵکەکەی چوونە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و ناڕەزاییان دەربڕی.