دیمه‌نێكی عیسا له‌گه‌ڵ به‌شێك له قهلهكانى. وێنه: سۆشیال میدیاى هه‌ڵه‌بجه
هێشتا نایانفرۆشێت
گه‌نجێكی سه‌یدسادق ده‌یه‌وێت “قه‌لى سوور” بكاته پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی سه‌یدسادق گه‌نجێك سه‌رقاڵى به‌خێوكردنى قه‌له، پلانی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ قه‌له‌كان خێر بداته‌وه، پڕۆژه‌كه‌ى گه‌وره‌تر ده‌كات و ده‌یكاته پڕۆژه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رى گه‌وره‌تر.
عیسا ته‌ها گه‌ڵاڵى، له گوندى ته‌په‌ڕه‌شه‌ى سنوورى سه‌یدسادق له مانگى نیسانه‌وه 200 بێچووه قه‌لى له‌ناو باخه‌كه‌ى كۆكردووه‌ته‌وه و به‌خێویان ده‌كات، ئێستا قه‌له‌كان گه‌وره بوونه هاتوونه‌ته فرۆشتن، به‌ڵام ئه‌م په‌له‌یان لێناكات و ده‌ڵێت جارێ واده‌ى فرۆشتنیان ماوه.
عیسا به 964ـى وت “به هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌ب و پڕۆتین به قه‌له‌كان ناده‌م و بۆیه‌شه له گونده‌كه‌م به‌خێویان ده‌كه‌م تاوه‌كو به سروشتى خۆیان گه‌وره ببن”.
ماوەی شەش مانگە سەرقاڵی بەخێوکردنی قەلەكانیه‌تى، به‌ڵام به‌قسه‌ى خۆى تاوه‌كو دوو مانگى دیكه نایانفرۆشێت.
ئاشكراشی كرد، ئه‌مساڵ وه‌ك تاقیكردنه‌وه ئه‌و كاره ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو ئه‌وا له ساڵى داهاتوو پڕۆژه‌كه‌ى گه‌وره‌تر ده‌كات و په‌له‌وه‌رى زیاتریشی بۆ ده‌هێنێت.