هەواڵ
ئێستا لە کوێیە؟
منداڵێک لە گەڕەکی ئازادی فڕێدرا
+964
دیلان محەمەد جەزا
ئەمشەو منداڵێکی تازە لەدایکبوو، لە پارکێکی گەڕەکی ئازادی لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە، کە لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە هەڵگیراوەتەوە.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964 وت، ئەمشەو ئاگادار کراونەتەوە منداڵێکی تازە لەدایکبووی کچ، لە پارکێکی گەڕەکی ئازادی فڕێدراوە.
دەست بەجێ پۆلیسی نەوجەوانان گەیشتوونەتە شوێنەکە و منداڵەکەیان هەڵگرتووەتەوە و بردوویانەتە نەخۆشخانە.
سەرکەوت ئەحمەد وتی، ئێستا دۆخی تەندروستیی منداڵەکە باشە، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە کەیسەکە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا