دیمه‌نێكی ناو بازاڕى قه‌ڵادزێ... وێنه: 964+
داوای چی دەکەن؟
فۆڕمى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ کرێنشینانی قەڵادزێ پڕده‌كرێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێك له راپه‌ڕین فۆڕمى وه‌رگرتنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینانى قه‌ڵادزێ پڕده‌كاته‌وه و داوایان لێده‌كات پێداویستییه‌كانیان حازر بكه‌ن.
لقی راپەڕینی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان، ده‌ڵێت رۆژی چوارشەممە 25.10.2023 ده‌چنه قه‌ڵادزێ ده‌ست به پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌م فۆڕمه ده‌كه‌ن.
هه‌ردی قادر داوود، سه‌رۆكى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به 964 ـى وت، پڕركردنه‌وه‌ى ئه‌م فۆڕمه بۆ ئه‌و نۆهه‌زار و چوار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونه‌یه، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندبوو.
وتیشی “دواڕۆژ كه حكومه‌ت بۆ ئه‌م فۆڕمه دیاریی كردووه، رۆژى 1.12.2023 یه بۆیه تا پێش ئه‌و رێکەوته، فۆڕم بۆ ته‌واوى كرێنشینانى سنووره‌كه‌مان پڕ ده‌كه‌ینه‌وه”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه كۆمه‌ڵه‌کە به 964ـى داوه، له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕیندا زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س ناویان له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا وه‌ك كرێنشین تۆماركردووه.
كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینان داواى ئه‌م پێداویستیانەى كردووه:
– پێناسی ئەندامێتی کۆمەڵەی کرێنشینان.
– کۆپی پێناسی باری شارستانی (هەموو ئەندامانی خێزان).
– کۆپی کارتی زانیاری.
– کۆپی فۆڕمی خۆراک.
– کۆپی گرێبەستی هاوسەرگیری.
– پشتگیری موختاری گەڕەک.
– ژمارەی خانوو، کۆڵان، گەڕەک و ناوی گەڕەک.
– ناوی سیانی موختاری گەڕەک و ژمارەی تەلەفۆنەکەی.
– دوو رەسم.