دیمەنی یەکێک لە پردە پیادەکانی شاری دهۆک دوای بۆیە کردن. وێنە: 964
پلانەکە شتی دیکەشی تێدایە
پیادەکانی دهۆک رێگایان بۆ خۆش دەکرێت
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
خەڵکی پیادەی دهۆک بەم زووانە چەند پردێکیان بۆ دروست دەکرێت و پردە کۆنەکانیشیان بۆ دەڕازێنرێتەوە.
شارەوانیی دهۆک ئەم بڕیارەی داوە و لەسەر بودجەی تایبەتی خۆی پارەی بۆ تەرخان دەکات.
لە ناوەندی شارەکە دە پردی پیادە هەن، پێنجیان دەکەونە سەر شەقامی “بارزان” کە شەقامێکی گشتی و سەرەکییە، نۆژەنکردنەوەکە سەرجەمیان دەگرێتەوە.
ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دهۆک بە 964ـی وت، رەزامەندی لەسەر پرۆژەکە دراوە، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەکەدا پردەکان بۆیاخیش دەکرێن، بۆ جوانترکردنی شەوانی شار رووناکیشیان بۆ دادەنرێت.
ماستەر پلانی دهۆک دروستکردنی چەند پردێکی دیکەی بۆ پیادە تێدایە، کە هەموو شتێکی حازرە و بڕیارە بەم نزیکانە دەست بە دروستکردنیان بکرێت.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین