لە هەواڵەکانەوە
نەشتەرگەری درێژکردنی باڵا بەردەوامە و پەتاتەی کوردستان رەوانەی سعودیە کرا
964+
ژووری هەواڵ
گوایە نەشتەرگەری درێژکردنی بەژن و باڵا لە مانگی تەموزی ئەمساڵەوە قەدەغە کرابوو، بەڵام بە پێی بەدواداچوونەکانی 964 دەرکەوتووە هێشتا لە بەشێک لە نەخۆشخانەکان ئەو نەشتەرگەرییە دەکرێت.
جارێکی تر پەتاتەی هەرێمی کوردستان رەوانەی دەرەوە دەکرێت و ئەمجارە بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێدەکرێت، پەتاتەکە مەرغوبە و خواستێکی باشی لەسەرە لەو وڵاتانە .
هاوڵاتیانی شەش گوندی زاخۆ بۆ جاری دووەم گردبوونەوە دژی بڕیارێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئیدارەی زاخۆ بڕیاریداوە بەشێک لە زەوییەکانی ئەو شەش گوندە بکات بە پرۆژەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران، بەڵام هاوڵاتیانی ئەو گوندانە ناڕازین و دەڵێن نابێت ئەو کارە بکرێت.