نزیکەی نیو ملیار دیناری تێدەچێت

لە سەیدسادق بۆڕی ئاو بۆ 750 ماڵ رادەکێشرێت

964+

ژووری هەواڵ

بە نزیکەی نیو ملیار دینار، پرۆژەیەکی نوێی راکێشانی تۆڕی ئاو لە سەیدسادق جێبەجێدەکرێت و 750 ماڵ لێی سودمەند دەبن.

لەرێگەی پرۆژەکەوە، ئاو بۆ ماڵەکانی گەڕەکی کەنی زەرد دابیندەکرێت و خەرجییەکەی 407 ملیۆن و 378 هەزار دینارە.

کۆمپانیایەک بەناوی خۆشکار پرۆژەکە جێبەجێدەکات و بەدرێژای نۆ هەزار مەتر بۆڕی تیرە جیاواز بەکاردەهێنرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22.10.2023، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی لەبارەی پرۆژەکەوە رایگەیاند، خەرجییەکەی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دابیندەکرێت و بڕیارە لە ماوەی 180 رۆژدا تەواو بکرێت.

لە ساڵی 2018 ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی کەنی زەرد جێبەجێکرا، بەڵام هێشتا کێشەی کەمئاوی ئەو گەڕەکە بەتەواوی چارەسەر نەکراوە.

ئاوی گەڕەکێکی سەیدسادق پیس بووە

ئاوی گەڕەکێکی سەیدسادق پیس بووە