مەشقەکانی بارسێلۆنا . فۆتۆ: سۆشیال میدیا
خشتەی یارییەکان
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا میوانێكی ره‌زاقورسی هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له لالیگای ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌ركی ئاسان نییه، كاتێك له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباو ده‌بێته‌وه له گه‌ڕی ده‌یه‌می خوله‌كه‌دا.
بارسێلۆنا به‌بێ لێڤاندۆڤسكی و فرێنكی دی یۆنگ یاریی ده‌كات، كه پێكانیان هه‌یه.
تیپه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا هه‌وڵی بردنه‌وه ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی، كه ئێستا له پله‌ی چواره‌مه به 21 خاڵ، له كاتێكدا ریال مه‌درید به 25 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه.
هاوكات بۆ یاریی ئه‌مشه‌و، هه‌ریه‌كه له ئاراوخۆ و لامین یامال گه‌ڕانه‌وه پێكهاته‌ی بارسێلۆنا، كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕابوون.
خشته و كاتی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی لالیگا:
لاس پالماس – رایۆڤایکانۆ “به‌ڕێوه‌ده‌چێت”
جیرۆنا – ئەلمیریا 05:15
ڤیاڕیال – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش 07:30
بارسێلۆنا – ئاتلێتیك بیلباو 10:00