.ڤینیسیۆس جۆنیۆر فۆتۆ: ئاژانسەکان
بزانە چی کردووە
سێڤییا به‌هۆی ڤینیسیۆسه‌وه هانده‌رێكی به گرتن دا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا رێگه نادات كه‌س له یاریگه‌كه‌یدا كاری ره‌گه‌زپه‌رستی بكات، هه‌ر بۆیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هانده‌رێكیان له یاریگه‌ی یانه‌كه‌یان ده‌ركردووه و خه‌به‌ری پۆلیسیشیان لێداوه، كه جوڵه و ده‌سته‌واژه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی ریال مه‌درید به‌كارهێناوه و پێی وتووه مه‌یمون.
شه‌وی رابردوو سێڤییا و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سێڤییا له لالیگای ئیسپانیا به گۆڵێك یه‌كسان بوون.
رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی، یانه‌ی سێڤییا ئه‌و هانده‌ره‌یان ناسیوه و ده‌ستنیشانیان كردووه، كه ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر ڤینیسیۆس جۆنیۆر كردووه، بۆیه له یاریگه ده‌ریان كردووه و پۆلیسیشیان لێ ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه.
یانه‌كه ده‌ڵێت، ئیدانه‌ی هه‌ر كارێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه ده‌كه‌ین و به هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیس، نایه‌ڵن ئه‌و كارانه له یاریگه‌ی یانه‌كه بكرێت.