100دۆنم زەوی
یەکەمین هەفتەبازاری کشتوکاڵی لە ئاستی عێراق کرایەوە
964+
محەمەد عومەر- هەڵەبجە
کێڵگەی کشتوکاڵیی کوردستان یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە
یەکەمین هەفتەبازاری کشتوکاڵییە لەسەر ئاستی عێراق
ماوەی 10ساڵە ئەم کێلگە دامەزراوە
دەکەوێتە نێوان رێگای هەڵەبجە – سیروان
تایبەتمەندی کێڵگەی کوردستان ئەوەیە لە چواردەوری کێڵگەکەدا 100دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە
لەو زەویانەدا هاوڵاتیان و گەشتیاران بە دەستی خۆیان میوە و بەروبوومەکان لێدەکەنەوەوە
لە کێڵگەکەدا زیاد لە 105بەرهەمی خۆماڵی هەیە
ئەم کێڵگە کشتوکاڵیە ناوەندێکی رۆشنبیری تێدایە جگە لە بوونی چەندین جێگای گەشتیاری و کلتوری
لە کێلگەکەدا ئێستا ناوەندێکی رۆشنبیری لە کێڵگەکەدا کراوەتەوە، کە کتێبخانەیەکە تا هاوڵاتیان و گەشتیاران لەم جێگاشدا دانەبڕێن لە خوێندنەوە
ئێستا نزیکەی 400 کتێب لە کتێبخانەی کێڵگەکەدا هەیە