مزەخەی ئاو هۆکارەکەیە

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵە بە کارەبا گیانیلەدەستدا


زەید کۆچەر – دهۆک

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێک کە تەمەنی لەسەرووی دوو ساڵان بووە لە کۆمەڵگەی حەسەنی قەزای شێخان بەهۆی کارەباوە گیانیلەدەستداوە.

د.هێمن عادل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شێخان بۆ 964 وتی، کاتێک منداڵەکەیان هێنایە نەخۆشخانە گیانیلدەستدا بوو، بەڵام بۆ پزیشکی دادی رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کراوە.

سالار بەکر، ناسیاوی ئەو منداڵەیە بە 964ی وت، منداڵە تەمەن دوو ساڵەکە بەهۆی ئەوەی دەستکاری مزەخەی ئاوی کردووە کارەبا گرتوویەتی و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی وتەی سالار بەکر، منداڵەکە تەمەنی دوو ساڵ و نیو بووە.