دیمه‌نى ئه‌و كولهكهیهى له برادۆست به‌رهه‌مهاتووه... وێنه: 964+
كێشی 41 كیلۆگرامه
كوله‌کەیه‌كی ده‌گمه‌ن له گوندێكی برادۆست به‌رهه‌مهێندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ كوله‌كه‌یه‌كى ده‌گمه‌ن له گوندێكی ده‌ڤه‌رى برادۆست به‌رهه‌مهێندرا، به قسه‌ى كشتو‌كاڵى ئه‌م سنووره‌ش یه‌كه‌مجاره كوله‌كه‌یه‌ك به‌م قوڕساییه به‌رهه‌م بهێندرێت.
كوله‌كه‌كه کێشی 41 كیلۆگرامه.
ره‌نگی نارنجییه، له لای برادۆستیه‌كان دوو ناوى هه‌یه، ئه‌وانیش “كوندر” و “كودوئێسك”، له سنوورى خۆشناوه‌تى و به‌شێكی هه‌ولێر به “كودوجاحى” به‌ناوبانگه، له سلێمانى “كوله‌كه‌ى زه‌رد” و له بادینان “کۆلندێ زەر” و له هه‌ندێك ناوچه‌ى دیكه‌ى كوردستانیش هه‌ر به “كوله‌كه” یان “كودو” ناوى ده‌هێنن، هەروەها لە ناو هەولێریش پێی دەڵێن کودی زەرد.
له به‌شێك له ناوچه‌كانى كوردستان، ته‌نیا له‌گه‌ڵ شه‌كر ده‌یكوڵێنن و ده‌یخۆن، هه‌ندێكیشیان به هه‌نگوینه‌وه ده‌یكوڵێنن و گوێز و باده‌مى له‌ناودا ده‌نێن، له زۆربه‌ى ناوچه‌كانیش له‌گه‌ڵ كفته ئاماده‌ى ده‌كه‌ن و خوانه‌كانى پێ ده‌ڕازێننه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان، پسپۆڕانی بواری خۆراک ده‌ڵێن، له رووى ته‌ندروستییه‌وه سوودێكی زۆرى هه‌یه، بە شێوەیەک خواردنی دەفرێکی بچوک لەو کولەکەیە، 31 میلیگرام ڤایتامین A تێدایە یارمەتی زیادکردنی خرۆکە سپیەکانی خوێن دەدات، هەوکردنیش کەمدەکاتەوە و بەرگریش بەهێز دەکات.
سه‌ردار سه‌لیم، ئه‌و جوتیاره‌ى له گوندى “تۆبزاوه”ى ده‌ڤه‌رى برادۆست كوله‌كه‌كه‌ى به‌رهه‌مهێناوه، به 964ـى وت، یه‌كه‌مجاره ببینێت كه كوله‌كه‌یه‌كى وا قوڕس به‌رهه‌م بهێنێت.
وتیشی “ئه‌مساڵ له‌لاى هاوڕێیه‌كمه‌وه تۆوى كوله‌كه‌م بۆ هاتووه و چاندوومه، له هه‌موو ئه‌و تۆوه‌ى چاندوومه ته‌نیا سێ كوله‌كه‌ى به‌رهه‌م هێناوه، كێشى یه‌كێكیان 41 كیلۆگرام و دووه‌میشیان 28 كیلۆگرام و سێیه‌مشیان زۆر بچووك بوو”.
لای خۆیه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا به‌رپرسی هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى سیده‌كان، بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه له سنووره‌كه‌یان یه‌كه‌مجاره كوله‌كه به‌و كێشه زۆره به‌رهه‌م بهێندرێت.
وتیشی “زیاتر له 20 ساڵه فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى ئه‌و سنووره‌م نه‌مبیستووه و نه‌مبینیوه كوله‌كه‌ى وا گه‌وره به‌رهه‌م بهێندرێت”.
رۆژى 9.10.2023 کتێبی گینس بۆ تۆمارى ژماره پێوانه‌ییه‌كان، گەورەترین کولەکەی زەردى له جیهاندا تۆماركرد، ئه‌ویش کێشی یه‌ك تۆن و 246 کیلۆگرام بووە، کە لە فێستیڤاڵێکی کولەکەی زەرد لە ئەمریکا پیشاندراوە.