نەبوونی بودجە کێشەکەیە

ئیدارەی راپەڕین هەوڵەکانی زیادکردنی سەوزایی راگرتووە

964+

پێشەوا محەمەد

بەهۆی نەبوونی بوودجە و گەرەنتینەکردنی سەوزبوونیان ئیدارەی راپەڕین هەموو هەوڵێکی زیادکردنی سەوزایی راگرتووە.

ئیدارەکە بە رێژەی جیاواز سەوزایی هەیە لە 5% بۆ 13%یان هەیە.

ئاوارە عەلی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی رانییە بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخە داراییەی تێیکەوتوون کەمتر بیر لە زیادکردنی سەوزایی دەکەنەوە و هەوڵی پاراستنی ئەوە دەدەن کە هەیە.

دەشڵێت، “بە گشتی لە نەخشەی شارەکاندا گرنگی زۆر بە سەوزایی و بەرەوپێشچوونی ژینگەیی دراوە، بەڵام جێبەجێکردنی پێویستی بە بوودجەیە”.

لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئیدارەی راپەڕین پلانی دروستکردنی دارستانی دەستکرد هەیە.

ئاوارە عەلی لەوبارەیەوە وتی، “هەوڵەکان هەن و لە یەک دوو شوێن کاریان تێدا کراوە و بە تەواوبوونیان رێژەی سەوزایی سنوورەکە زیاد دەکات”.

هاوڵاتیانی چوارقوڕنە 13 ساڵە چاوەڕێی تەواوکردنی پارکی ...

هاوڵاتیانی چوارقوڕنە 13 ساڵە چاوەڕێی تەواوکردنی پارکی دەروازەن