پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی جامی خورشید بوو

کاراتێی عێراق پلەی دووەمی پاڵەوانیەتی ئێرانی دەستەبەرکرد

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

تیپی کاراتێی هەڵبژاردەی عێراق کۆی گشتی یاریزانەکانی کوردبوون، لە وڵاتی ئێران پلەی دووەمیان بەدەستهێنا.

لە شاری مەشهەد لە وڵاتی ئێران و لە رۆژانی 17 بۆ 19ـی ئەم مانگە، پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی جامی خورشید بۆ یاری کاراتێ لە هەردوو جۆری کاتا و کۆمێتە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان بەرێوەچوو، تێیدا حەوت هەڵبژاردە بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان بەشداریان کردبوو کە پێکهاتبوون لە هەڵبژاردەکانی ئێران، عێراق، تورکمانستان، ئەفغانستان، پاکستان، ئازەربایجان و چین.

جیهاد محەمەد سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی کاراتێی عێراق لە وڵاتی ئێرانەوە بە 964ـی وت، یاری کاراتێ لە هەرێمی کوردستان گرنگی زۆری پێ دەدرێت هەربۆیە هەمیشە پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق لە یاریزانانی کورد پێکدێت.

وتیشی، پاڵەوانیەتیەکە کە ئاستێکی بەرزی هەبوو یاریزانە کوردەکان توانیان رکابەری بەهێز بکەن و دواجار پلەی دووەمی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستبهێنن.

هەڵبژاردەی کاراتێی عێراق بە 25 یاریزان لەسەر ئاستی بێچووەشێران و تازەپێگەیشتوان و لاوان و پێشکەوتوانی کوڕان بەشداری کرد کە پێکهاتبوون لە یاریزانی یانەکانی بازیان و چەمچەماڵ و بەختیاری و خەڵاتی پێنجوێن، ئەنجامی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەش بەم شێوەیە بوو.

جۆری کۆمێتە

پلەی یەکەم و مەدالیای ئاڵتون

1. وەرزێر رزگار

2. محەمەد جەمال

3. رەوا ساڵح

4. ئەلەند ئاوات

5. بەرێز بەهادین

پلەی دووەم و مەدالیای برۆنز

6. ئەحمەد هاورێ

7. محەمەد ئومێد

8. لاوان عەتا

پلەی سێهەم و مەدالیای زیو

9. ئەنەس جەمال

10. ئەحمەد سەعدون

11. کۆشان فارس

12. عومەر خەتاب

13. سەرهەنگ عوسمان

14. ئەنەس فەرەیدون

15. میر کەریم

جۆری کاتا

16. لاوان عەتا

کاراتێی پێشمەرگە بۆ پاڵەوانیەتییەکی نێودەوڵەتی دەچێت...

کاراتێی پێشمەرگە بۆ پاڵەوانیەتییەکی نێودەوڵەتی دەچێتە ئێران