هێزە جەنگیەکانی ئیسرائیل وا دەڵێن

دوێنێ شەو 100 ئامانجی حەماس بۆردومان کراون

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی هێزە ئەمنییەکان و ئاسایشی ئیسرائیل کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل 100 ئامانجی چەکدارانی حەماسیان لە غەزە بۆردومان کردووە.

ئەو شوێنانەی بۆردومان کراون، تونێڵ و کۆگای چەک و پێگەی سەربازی بوون، لەگەڵ مزگەوتێک لە گەڕەکی جەبەلیای غەزە کە وەک سەکۆی هاویشتنی موشەک بەکاردەهات، ئەمەش بەپێی بەیاننامەکەی ئاسایشی ئیسرائیل.

ئەوەش هاتووە، لەهێرشەکە یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو بزوتنەوەیە بەناوی ئەمجەد مەجید محەمەد (ئەبو عودە)ی کوژراوە، بەپێی هەواڵی تۆڕی CNN گومان دەکرێت ئەو سەرکردەیە دەستی هەبووبێت لە هێرشەکەی رۆژی 7ی مانگ بۆسەر باشوری ئیسرائیل.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی  فڕۆکەکانی ئیسرائیل 13 کەسی مەدەنیان لە کەمپی نور شەمس کوشتووە، پێنجیان منداڵ بوون.

دواین ئاماری تەندروستی فەڵەستین ئەوەیە، لە رۆژی 7ی ئەم مانگەوە تا ئێستا سێ هەزار و 785 فەڵەستینی کوژراون و 12 هەزاریش بریندارن.

بەپێی داتاکان تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل لە هێرشەکانی سەرەتای ئەم مانگە هەزار و 400 کەسی تێپەڕاندووە.

ئەمریکا ناهێڵێت شەڕەکەی غەزە بوەستێت

ئەمریکا ناهێڵێت شەڕەکەی غەزە بوەستێت