وێنهى ژینا ئهمینى بهدهست خۆپیشاندهرێكهوه له وڵاتى ئهڵمانیا - وێنه: AFP
پێشتر نادیە موراد وەریگرتووە
خەڵاتی ساخارۆڤ بە ژینا ئەمینی بەخشرا
964+
پێشەوا محەمەد
پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتی ساخارۆڤی بۆ ساڵی 2023 بە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان و ئازادی بەخشی و ناوەکەی راگەیاند.
ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە لایەن پارتی گەلی ئەوروپا، سۆسیالیست و دیموکراتەکان و گرووپی ئەوروپا نوێ بکەنەوە پێشکەش کرابوون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە.
لە 13.9.2022ـدا ژینا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بە تۆمەتی نەکردنی حیجاب لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران لێی دەدرێت و دواتر گیان لەدەست دەدات.
گیانلەدەستدانی ژینا بووە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتیی گەورە لەناو ئێران و بزووتنەوەی ژن، ژیان و ئازای لێ بەرهەمهات، کە تا ئێستاش لە چالاکییەکانیان بەردەوامن.
خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادیی بیر خەڵاتێکە لە لایەن پەرلەمانی ئەوروپا دەبەخشرێت بەو کەسانەی لە پێناو مافی مرۆڤ و ئازادیی بیروڕا دەجەنگن.
ناوی خەڵاتەکە لە زانا و بەرھەڵستیکاری روسی ئەندرێی ساخارۆڤەوە ھاتووە، چەندین کەسایەتیی وەک ماندێلا، لەیلا زانا، نادیە موراد و لەمیا بەشار لەسەر کار و چالاکییە مرۆییەکانیان ئەم خەڵاتەیان بردووەتەوە.
لە دوای نادیە موراد ئەوە دووەم کچە کوردە ئەو خەڵاتە وەربگرێت.