یەکێکیان پشتێنی بۆمبرێژکراوی بەستبوو

دوو چەکداری داعش لە چەمی رۆخانە کوژران

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە چەمی رۆخانەی داقوق، دوو چەکداری داعش، کە یەکێکیان پشتێنی مۆمبرێژکراوی بەستبوو، کوژران.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 18.10.2023، لە چەمی رۆخانەی قەزای داقوق لە باشوری کەرکوک، دوو چەکداری داعش کەوتنە بۆسەی هێزە عێراقییەکانەوە و کوژران.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە هەواڵگری سوپای عیراق بە 964ـی وت، ماوەیەک بوو هاتوچۆی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە بەدی دەکرا و بە تایبەتی لە شەوان و بەماتۆرسیکیل هاتو چۆیان دەکرد، دوای چاودێریکردنێکی ورد ئێوارەی ئەمڕۆ تواندرا بکوژرێن.

وتیشی، دەرکەوت یەکێک لە کوژراوەکان پشتێنی بۆمبرێژکراوی لەبەردابوو، بە نیازبووە خۆی بگەیەنێتە هێزەکە و خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام نەگەیشت دواجار تەرمی چەکدارەکە کوژرا و پشتێنەکەی تەقیەوە.

ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزی تایبەت و تیمی چاودێریکردنی سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک ئەنجامدراوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

 دوو کەس لەسەر دابینکردنی پارە بۆ داعش دەستگیرکران

 دوو کەس لەسەر دابینکردنی پارە بۆ داعش دەستگیرکران