"پێچەوانەی دەستور و یاساكانن"
هێشتا لە بەیاننامەکانی حکومەتی عێراق (باکوری عێراق) بۆ هەرێم بەکاردەهێندرێت
فەرهاد حەسەن
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رەخنە لە بەکارهێنانی زاراوەی “باکوری عێراق” لە بەیاننامەکانی دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی عێراقیدا دەگرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم دەستەواژەیە واتایەکی ناڕاستی هەڵگرتووە و دوورە لە پیشەیی.
فەرهاد ئەتروشی، جێگری دوومی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، پێداچونەوەیان بەو لێدوانانە کردووە کە لەلایەن دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی عێراقەوە دەرکراون و ئاماژە بە بەکارهێنانی زاراوەی وەک (حکومەتی هەولێر) یاخود (باکوری عێراق) کردووە، دەڵێت “ئەم دەستەواژانە هەڵگری واتایەکی نادروستە و پیشەییبونی نییە”.
داواشی له هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدراڵی کردووە، دووربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی ناده‌ستوری له به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، وەک “باکوری عێراق” و “حكومه‌تی هه‌ولێر” کە پێچەوانەی دەستور و یاساكانن.
ئه‌تروشی ده‌شڵێت، “داوایان لێدەکەین خۆیان لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی بەدووربگرن کە خزمەت بە یەکڕیزی عێراق و بەرژەوەندی گەلەکەی ناکەن بەهەمو فرەچەشنی و سیما رەسەنەکەیەوە”.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا كێشه له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان دروستبوو، به‌هۆی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، به‌ڵام شه‌وی رابردوو هه‌ردوولا گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن و هه‌رێم بڕیاریدا ڕێگه به هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه بدات.