هۆکارەکەی بزانە

نرخی نەوت دیسان بەرز بووەوە

964+

توانا نەقی

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە جارێکی نرخیی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە و دوو دۆلار چووە سەر نرخەکەی.

لە گەڵ کردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەشتە 91.50 دۆلار بەوەش 1.78% بەرزتر بووەتەوە، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی گەشتە 88.59 دۆلار.

لە چەند رۆژی رابردوودا و لە زۆربەی کاتەکاندا بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس نرخی نەوت لە سەرووی 90 دۆلارەوەیە.

خەمڵاندنی هۆکارەکانی ناسەقامگیری نرخی نەوت پەیوەندیدارە بەو شەڕەی دوو هەفتەیە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس هەڵگیرساوە، هاوکات بەرزبوونەوەی ئەو رێژە کەمە لە نرخی ئەمڕۆی نەوت دوای ئەوە دێت، وا چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا سزاکانی سەر ڤەنزویلای بەرهەمهێنەری نەوت کەمبکاتەوە.