لە سێمێل قوتابخانە هەیە لە ناو کابینەیە..فۆتۆ: +964
سێ قوتابخانهی نوێ لە پارێزگای دهۆک دروست دەکرێن

فەرمانی دروستکردنی سێ قوتابخانهی 18 پۆلی لە سنووری پارێزگای دهۆک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووه، بهمهش قوتابیانی چهند ناوچهیهك له خوێندنی ناو كابینه رزگار دهبن.
964+ دهزانێت، قوتابخانهكان دەکەونە سنووری قەزاکانی سێمێل، ئاكرێ و ئامێدی.
کاروان زاهیر بەڕێوەبەری پەروەردەی ئاکرێ بە 964+ـی وت “چهند رۆژێكه فەرمانی دروستکردنی سێ قوتابخانەیەکی 18پۆلی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاكرێ دەرچووه، بڕیاره لە ساڵی نوێدا بەردی بناغەیان دابنرێت و دەکەونه سەنتەری قهزاكانی سێمێل، ئاکرێ و ئامێدی.
وتیشی، “لە سنووری پەروەردەی قەزای ئاکرێ 300 قوتابخانەمان هەیە، لە ناحیەکان و گوندەکان کێشەمان نییە لە رووی کەمی قوتابخانه و خوێندنگهوه، تەنیا پێویستیان بە نوژەنکردنەوە هەیە، جگە لەسەنتەری ئاکرێ نەبێت کە پێویستیمان بە دروستکردنی دوو تا سێ قوتابخانەی نویێ ههیه”.
لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن، له پارێزگای دهۆک بە گوژمەی چوار ملیار و هەشتسەد و شازدە ملیون دینار، ئهم سێ قوتابخانە 18 پۆلییه دێنه دروستكردن.