بەرەو سلێمانی بەڕێکرا

منداڵێک فەرشی بەسەردا کەوت و گیانی لەدەست دا

+964
محەمەد عەلی – قەڵادزی

عوسمان ئەحمەد کارگێڕی نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە 964ی وت “ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:20 خولەک تەرمی منداڵێکی دووساڵ و نیو لە رەگەزی نێر گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، کە بە هۆی كه‌وتنی فه‌رشێك به‌سه‌ریدا گیانی لەدەست دا.

رووداوەکە لە دوکانێکی فەرشفرۆش روویداوە و منداڵەکە لەگەڵ دایک و باوکی بووە و کەوتووه‌تە ژێر فەرشەکەوە و بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە خنکاوە و گیانی لەدەست داوە.
عوسمان ئەحمەد ده‌ڵێت، تەرمی منداڵه‌كه‌ بۆ پزیشکی دادی سلێمانی بەڕێکراوە بە مەبەستی توێکاری.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964، ئه‌و خێزانه‌ی منداڵه‌كه‌یان له‌ ده‌ست داوه‌، خه‌ڵكی قه‌ڵادزێن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدولا