دیمه‌نێكی ده‌شتى به‌رده‌ڕه‌ش... وێنه: 964+
900 جوتیار له ئاماده‌باشیدان
هێنده‌ى نه‌ماوه به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ست به چاندنى گه‌نم بكاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جوتیارانى سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش له خۆئاماده‌كردندان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزێكی نوێى چاندنى گه‌نم، كشتو‌كاڵى ئه‌و قه‌زایه‌ش پێشبینی ده‌كات نزیكه‌ى 200 هه‌زار دۆنم دابچێندرێت.
وەرزی نوێی چاندنی گەنم له دواى باران بارین ده‌ستپێده‌كات، زۆربه‌ى جوتیارانى به‌رده‌ڕه‌شیش ئه‌و زه‌ویانه‌یان به‌كارده‌هێننه‌وه، كه بۆ بێستان یان چاندنى پەتاتە به‌كاریان هێناوه.
ته‌حسین گۆران، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى به‌رده‌ڕه‌ش به 964ـى وت، له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو ده‌ست به چاندنه‌وه‌ى گه‌نم له سنووره‌كه‌یان ده‌كرێت.
وتیشى “بۆ ئه‌مساڵ پێشبینى ده‌كه‌ین 180 هه‌زار دۆنم زه‌وى به جۆره‌كانى گه‌نمى وه‌فیه و جیهان و ئه‌ده‌نه، دابچێندرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پارساڵ كه‌متر له‌و رێژه‌یه گه‌نم چێندرابوو، چونكه جوتیاران زه‌وییه‌كانیان زیاتر بۆ چاندنى په‌تاته به‌كارهێنابوو.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه كشتو‌كاڵى به‌رده‌ڕه‌ش بۆ 964 ئاشكراى كردووه، ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 900 جوتیار له وه‌رزى نوێ‌دا، ده‌ست به چاندنى گه‌نم ده‌كه‌ن.
به قسه‌ى ته‌حسین گۆران، پارساڵ به‌رهه‌مى گه‌نم له سنوورى قه‌زاكه‌یدا 80 هه‌زار تۆن بووه، به‌ڵام پێشبینى ده‌كات ئه‌مساڵ زیاتر بێت.