%60 گەشتیاری ناوچەکانی خوارووی عێراقن

ئەمسال زیاتر لە ملیۆنێک گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران کردووە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە نۆ مانگی رابردوودا، ملیۆنێک و 43 هەزار گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیاریەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردووە.

بەپێی ئەو ئامارانە ئەمساڵ رێژەی هاتنی گەشتیار بۆ شوێنە گەشتیاریەکانی سۆران لە چاو ساڵانی رابردوو زیاترە، بەوتەی بەرپرسانی گەشتیاری سۆران، هیچ ساڵێک رێژەی گەشتیار نەگەیشتووە بەم ژمارە زۆرە.

فەیسەل سادق بەڕێوبەری گەشتوگوزاری سۆران بۆ 964 وتی”ئەو گەشتیارانەی لە ماوەی نۆ مانگی رابردوو روویان لە ناوچەکە کردوە %60 گەشتیاری ناوچەکانی خوارووی عێراقن، %10ی گەشتیاری بیانی بوون.

بەرێوبەری گەشتوگوزاری سۆران وتیشی، نزیکەی 500 هەزار گەشتیار لە سێ مانگی هاوین سەردانی ناوچەکەیان کردوە، رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ ئەمساڵ دلخۆشکەرە بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە.

ئیدارەی سۆران بەشێکی زۆری شوێنە گەشتیاریەکانی سنوری پارێزگای هەولێر پێکدەهێنت، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی چوار وەرزی ساڵ گونجاوە بۆ گەشتیاری، گرنگترین شوێنە گەشتیاریەکانی پێکدێت لە بێخال، گەلی علی بەگ، جوندیان، خەرەندی رواندز و چیای کۆڕەک.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

رێبه‌رى گه‌شتیاری له‌ بنكه‌ گه‌شتیارییه‌كان داده‌...

رێبه‌رى گه‌شتیاری له‌ بنكه‌ گه‌شتیارییه‌كان داده‌مه‌زرێن