گۆڵپارێزی ئۆڵمپیی عێراق به‌رگری له یانه‌ی دهۆك ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یانه‌ی دهۆك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق واژوو كرد، له قۆناغی دووه‌می خولی ئه‌م وه‌رزه‌ی نایابی عێراقه‌وه په‌یوه‌ندیی به تیپه‌كه‌وه ده‌كات.
میلله‌ت جه‌مال، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی دهۆك، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ـی كانونی یه‌كه‌م، به 964+ـی وت؛ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ عیماد عیسا، گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی زاخۆ واژوو كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه دا، گرێبه‌سته‌كه بۆ وه‌رزێک و نیوه، بڕیاره له ده‌ستپێكی قۆناغی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دهۆكه‌وه بكات.
عیماد عیسا له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی رابردوو دووچاری پێكان بوو، به‌ڵام ئێستا چاكبووته‌وه
عیماد عیسا وه‌رزی رابردوو گۆڵپارێزی یانه‌ی زاخۆ بوو، پێشتریش بۆ یانه‌ی زێره‌ڤانی یاریی كردووه و خۆی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سێمێله.
میلله‌ت جه‌مال وتی “عیماد عیسا، له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی رابردوو دووچاری پێكان بوو، به‌ڵام ئێستا چاكبووته‌وه، له‌سه‌ر داواكاری راهێنه‌ری تیپه‌كه‌شمان گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كردووه.
ئه‌و گۆڵپارێزه ساڵی رابردوو له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق یاریی كرد و ئاستێكی به‌رزی هه‌بوو.
میلله‌ت جه‌مال ئه‌وه‌شی بۆ 964+ ئاشكرا كرد، یانه‌كه‌ی پلانی هه‌یه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزاناندا، یاریزانی دیكه‌ش بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
یانه‌ی دهۆك، ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك پێویست نین، ئێستا له ریزبه‌ندی 11ـەهەمین دایەن بە کۆکردنەوەی خاڵ، به‌ڵام به‌راورد به یانه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له خوله‌كه‌دا، ئه‌نجامه‌كانی له هه‌موویان باشتره.