دانیشتووی رەزگەیە

شوانکارەیەک لە قەندیل کوژرا

964+
محەمەد عەلی – پشدەر

شوانکارەیەک کە ویستویەتی ئاژەڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ببات بۆ گوندی رەزگە، بە فیشەکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا، ئەمە قسەی بەڕێوەبەری ناحیەی ژاراوەیە بۆ 964.

هاوڵاتییەکە ناوی ( ح، خ) و تەمەنی 60 ساڵە و دانیشتووی گوندی رەزگەیە لە ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەر،  پیشەشی ئاژەڵدارییە.

عەبدوڵا عەباس، بەڕێوەبەری ناحیەی ژاراوە ئەمڕۆ یەکشەممە بە 964ی وت، ” ئەو شوانکارە لە کاتی هێنانی ئاژەڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، لە سنووری چیای قەندیل لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە”.

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی ژاراوە بێت، “تا ئێستا نازانرێت کەسی دیکە لەگەڵ شوانکارەکەدا بووە یان نا”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

درۆنێک لە سەنگەسەر کەوتەخوارەوە

درۆنێک لە سەنگەسەر کەوتەخوارەوە