1000 حەوزن

تێکدانی حەوزی ماسییەکانی کەرکوک بۆ ماوەی مانگێک دواخرا

964+

پێشەوا محەمەد

تێکدانی حەوزە نایاساییەکانی ماسی لە پارێزگای کەرکوک بۆ ماوەی مانگێک دواخرا و بڕیارەکەش لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقەوە دەرچووە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە 15.10.2023 سەرجەم حەوزە ماسییە نایاساییەکانی کەرکوک هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق تێکبدرێن.

پێشتر وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو نزیکەی سێ هەزار حەوزی ماسیی تێکدابوو، کە زۆرینەیان کەوتبوونە پارێزگای بەغداوە.

به‌ پێی ئاماری وەزارەتەکە، له‌وه‌ته‌ى حه‌وزه‌ ماسییه‌كانیان تێكدراون، زیاتر لە یەك ملیار مەتر سێجا ئاو زیادی كردووە، كه‌ پێشتر به‌هۆیانه‌وه‌ كه‌می كردبوو.

زوهێر عەلی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، نزیکەی 1000 حەوزی ماسی لە سنوورەکەیاندا هەیە و بژێویی هاوڵاتییەکی زۆریان لەسەرە، “یەک مانگ مۆڵەتیان دراوەتێ و تێکدانەکەیان دواخراوە”.

وتیشی، “حەوزەکان خەرجیی زۆریان تێدا کراوە و خاوەنەکانیان داوای کاتیان کردبوو تا هەوڵ بدەن کەمێک زیانەکانیان کەم بکەنەوە”.

سێ هەزار حەوزی ماسی تێكدران

سێ هەزار حەوزی ماسی تێكدران