حاجی ئۆمەران 16 پلەیە

ئەمشەو خۆڵبارین دەستپێدەکات

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەوردەبێت، هەروەها لە کاتەکانی شەودا خۆڵبارین دەستپێدەکات.

بەشی پێشبینی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، خۆڵبارینەکە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی هەرێم دەبێت و تا سبەی بەیانی دووشەممە بەردەوام دەبێت و مەودای بینین کەمدەبێتەوە.

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە و بەرزترین پلە لە گەرمیانە بە 30 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 16 پلە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 15.10.2023
کەش/ ئاسمان پەڵەهەور ونیمچەهەور دەبێت لە کاتەکانى شەودا خۆڵبارین دەستپێدەکات بە تایبەت لە باشوور و ناوەڕاستى هەرێم و تا سبەى بەیانى بەردەوام دەبێت و مەودای بینین کەمدەبێتەوە.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
خێراى با / ( 10 – 15)کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت وە لە کاتى خۆڵ بارین (4-5) کم دەبێت

سبەی دووشەممە 16.10.2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت، لە گەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە ناوچە شاخاویەکانى باکوورى هەرێم.
پلەکانی گەرما /نزم دەبێتەوە بە (4 تا 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
خێرایى با / مامناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/س
ئاراستەی با / باکووی خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 7 – 9 کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی