"فخر العرب"

محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ بێده‌نگه‌؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیل ده‌ستیپێكردووه‌، به‌شێك له‌ یاریزان و ئه‌ستێره‌ ناوداره‌كانی تۆپی پێی عه‌ره‌بی له‌ سۆشیال میدیا، پشتگیری خۆیان بۆ عه‌ره‌ب و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس دژی ئیسرائیل ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا لای خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و میسرییه‌كان به‌ تایبه‌تی جێی پرسیار و گومانه‌، بێده‌نگبوونی ئه‌ستێره‌ی ناوداری لیڤه‌رپوول محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسرییه‌، كه‌ نازناوی “شانازی عه‌ره‌ب – فخر العرب”یان پێداوه‌.

میدیا و میدیاكارانی عه‌ره‌ب، به‌ تایبه‌تی میسرییه‌كان، هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش به‌ شێوه‌یه‌كی توند هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌ڵاح و پرسیاری لێده‌كه‌ن بۆچی بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێسته‌.

سه‌ڵاح پێشتر له‌ زۆر بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ عه‌ره‌ب و موسڵمانان هه‌ڵوێستی هه‌بووه‌ و له‌ سۆشیال میدیا كاردانه‌وه‌ی هه‌بووه‌.
ئه‌و میدیاكارانه‌ی ره‌خنه‌یان له‌ سه‌ڵاح گرتووه‌، نموونه‌ی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ به‌رگرییان له‌ كێشه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان و رووداوه‌كان كردووه‌، وه‌ك مارادۆنا به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری و هه‌ژاران، درۆگبا دژی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، محه‌مه‌د ئه‌بوتریكه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی میسر و به‌رگریكردن له‌ ئیخوان موسلمین و چه‌ند نموونه‌یه‌كی دیكه‌.
میدیای عه‌ره‌بی كه‌ هه‌میشه‌ به‌ شانوباڵی ئاست و ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌ڵاحدا هه‌ڵده‌ده‌ن و به‌ “ئه‌فسانه‌” ناوی ده‌به‌ن، ئێستا به‌شێكیان لێی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

یه‌كێك له‌وانه‌ یوسف حوسێن، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی “جۆ شۆ”یه‌ و ده‌ڵێت “سه‌ڵاح پێویستی به‌ فه‌ڵه‌ستینه‌ نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر توویت و پۆستێك یان وێنه‌یه‌ك كه‌ بۆ پاڵپشتیی غه‌زه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌، شه‌ڕه‌كه‌ ناوه‌ستێنێت، هه‌روه‌ها نازناو و ژماره‌كان، كه‌ به‌ده‌ستی هێناون، نایكه‌ن به‌ ئه‌فسانه‌، به‌ڵكو ئه‌فسانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كانه‌وه‌ دروست ده‌بێت.

ئیسرائیل داوا لە خەڵکی سڤیل دەکات غەزە چۆڵ بکەن

ئیسرائیل داوا لە خەڵکی سڤیل دەکات غەزە چۆڵ بکەن

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆچوون و هێرشه‌ زۆرانه‌ بۆ سه‌ر سه‌ڵاح، خه‌ڵكی دیكه‌ هه‌ن به‌رگری لێده‌كه‌ن، ده‌نده‌راوی هه‌واری، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی “یوم السابع” به‌رگری

لێده‌كات و ده‌ڵێت، سه‌ڵاح خۆ سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی یان سیاسی و دیپلۆماسی نییه‌ بتوانێت شتێك بكات، بۆیه‌ ئه‌و هێرشه‌ هه‌زرانفرۆشانه‌ رابگرن.

كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر سه‌ڵاح زۆر تونده‌ و له‌ سۆشیال میدیاش زیانیان پێگه‌یاند، دوێنێ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن فۆلۆره‌رزش ئانفۆلۆی په‌یجی سه‌ڵاحیان له‌ فه‌یسبوك كرد.
له‌ دواهه‌ڵوێستیشدا خوشكه‌كه‌ سه‌ڵاح، كه‌ ناوی ره‌بابه‌، به‌رگری له‌ براكه‌ی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت، ئاگات له‌ خۆ بێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هێشتا محه‌مه‌د سه‌ڵاح بێده‌نگه‌ و نقه‌ی لێوه‌نایه‌ت.

محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌چێته‌ سعودیه‌؟

محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌چێته‌ سعودیه‌؟