محەمەد سەڵاح. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌چێته سعودیه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کەناڵی وەرزشی سعودیه رایگەیاند ئه‌مشه‌و ئەستێرەی میسری، محەمەد سەڵاح، دوایین یاری خۆی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول، ئه‌نجام ده‌دات و رووده‌كاته خولی سعودیە.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، محه‌مه‌د سه‌ڵاح په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئیتحادی سعوودییه‌وه ده‌كات و ده‌چێته ریزی كه‌ریم بنزێما و كانتێ و فابینیۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەڵاح دوای یارییەکە دەچێتە دوبەی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ پەیوەندیکردنی بە یانەی ئیتیحادەوە.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌واڵه، یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول رایگه‌یاند، سه‌ڵاح هه‌ر له لیڤه‌رپوول ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو ئۆفه‌رێك ره‌تده‌كه‌وه.
ئه‌مشه‌و لیڤه‌رپوول له گه‌ڕی سێیه‌می پرێمه‌رلیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ نیوكاسڵ یاریی ده‌كات.