"بایی چوار مانگ مۆلیدەی بچووکمان فرۆشتووە"

بێ کارەبایی مۆلیدەی بچووکی لە کەلارەوە گەیاندووەتە هەولێر و سلێمانی

964+

میلاد جەلال – کەلار

لە سلێمانی و هەولێر، کڕیارانی مۆلیدە روویان لە کەلار کردووە بۆ ئەوەی لەو بێ کارەباییەی ئێستا رزگاریان بێت وکێشەی کەمبوونەوەی کارەبای ئێستاش بەهۆی دۆخی جەنگەوە زیاتر ئەم شوێنانەی گرتووەتەوە کە کارەباکەیان کراوەتە 24 کاتژمێری.

ئەمە قسەی ئاسۆ داود، فرۆشیارێکی مۆلیدەیە لە قەزای کەلار و دەشڵێت “گەرمیان بێ کارەبایی پێوەدیار نییە چونکە هێشتا نەکراوەتە 24 کاتژمێری”.

بەقسەی ئەم فرۆشیارە، خەڵکی لە شارەکانی هەولێر و سلێمانییەوە داوای مۆلیدەی بچووکیان لێدەکەن و ئەیش بۆیان دەنرێت وباس لەوەشدەکات کە “لەماوەی هەفتەیەکدا بایی چوار مانگ مۆلیدەمان فرۆشتووە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن