پێویست ناکات بچنە بانک

بانکی رافیدەین دۆلار بە ئۆنلاین دەداتە گەشتیاران

964+

پێشەوا محەمەد

بانکی رافیدەین دەڵێت، چیتر پێویست ناکات گەشتیاران بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی پاڵپشتیکراو بچنە بانکەکان، بەڵکو لە رێگەی فۆڕمێکی ئۆنلاینەوە ئەو کارە دەکرێت.

پێشتر دەبوو گەشتیار سەردانی بانکی بکردایە و ناسنامە و تکتی فڕۆکەی پێبووایە.

فۆڕمەکە چەند زانیارییەکی داواکراوی تێدایە و ئەو پێویستیانەی تریش هاوپێچی فۆڕمە ئەلکترۆنییەکە دەکرێت.

بانکی رافیدەین ئەمڕۆ شەممە 14.10.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بڕی دۆلاری داواکراو دوای وردبینی لە فۆڕمە ئۆنلاینەکە راستەوخۆ دەخرێتە سەر ژمارە حسابی گەشتیارەکە.

گەشتیاران دەتوانن لە نێوان دوو بۆ سێ هەزار دۆلار لە بانک رابکێشن و هەر 100 دۆلارێکیان بە 132  هەزار دینار پێدەفرۆشرێت.

بە پێی راگەیەندراوەکەی بانکی رافیدەین بێت، فۆڕمەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردەست دەبێت.

بانکی رافیدەین پێشینەی دیکە دەدات

بانکی رافیدەین پێشینەی دیکە دەدات