
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی - وێنە: socialmedia
مامۆستایان داوای دوو موچە بەیەکەوە دەکەن
پارێزگاری سلێمانی بۆ مامۆستایان: قوتابییەکان چاوەڕێتانن
964+
پێشەوا محەمەد
پارێزگاری سلێمانی لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە داوا لە مامۆستایان دەکات بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و دەرگای قوتابخانەکان بکەنەوە.
پەیامەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کە ئەمڕۆ شەممە 14.10.2023 بڵاویکردووەتەوە لەکاتێکدایە، ئەمساڵ لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن تا ئێستا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەوام نەکراوە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا روو لە مامۆستایان دەکات و دەڵێت، “به ناوی هه‌موو خه‌ڵكی سنووری پارێزگای سلێمانییه‌وه، داوا ده‌كه‌م ده‌وامی خوێندن ده‌ستپێبكه‌نه‌وه و پۆله‌كانی خوێندن گه‌رم بكه‌نه‌وه، ته‌نیا له پێناوی نه‌وه‌كانماندا و هیچی تر”.
ئاماژەی بەوەش داوە، “سه‌دان هه‌زار قوتابی له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و په‌یمانگا و زانكۆكاندا؛ چاویان له ده‌ستێشخه‌ریی په‌یامدارییانه‌ی ئێوه‌یه”.
مامۆستایانی ئەو سنوورانە رایانگەیاندووە تا دوو موچە بەسەریەکەوە وەرنەگرن دەرگای قوتابخانەکان ناکەنەوە.
“موچه و ماف و شایسته داراییه‌كان به یاسا نابێت زایه‌بن و له هه‌ر دۆخێك‌دا ده‌بێت قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه، ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه ماوه‌ی خوێندن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیاره كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه گه‌نده‌ڵی و خراپ ئیداره‌دان بنه‌بڕ بكات”، ئەوەش قسەی هەڤاڵ ئەبوبەکرە.
دەواش دەکات حکومەتی عێراق کۆتایی بەو بارە ناهەموارە بهێنێت و موچە و قوتی خەڵک تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکات.