کاڵەکی خراپ بووە

زیاتر لە سێ تۆن کاڵەک نێردرایەوە بۆ ئێران

توانا نەقی

لە مەرزی تەوێڵە دەستگیرا بەسەر بڕی سێ هەزار و 200 کیلۆ کاڵەکی خراپبوودا، بە نیازبوون لە ئێرانەوە بیهێننە هەرێم و لە بازاڕەکاندا ساغی بکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، کشتوکاڵی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە شوشمێ بە هاوکاری یاریدەدەری ئاسایشی مەرزی تەوێڵە دەستگیراوە بەسەر ئەو سێ تۆن و 200 کیلۆ کاڵەکەدا.

کاڵەکە خراپبووەکە لەلایەن لیژنەی ئاودیوکردن و تەلەفکردنەوە بڕیاری گەڕاندنەوەی دراوە بۆ وڵاتی ئێران.