قەڵای هەولێر لە گۆشەیەکی دوورەوە. فۆتۆ: کوردپیدیا
نۆژەنکردنەوە دەستیپێکردەوە
به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی پاره له گه‌شتیارانی قه‌ڵای هه‌ولێر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌ڵێت، كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێكی دیكه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێریان ده‌ستپێكردووه و ئاشكراشی ده‌كات، له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونسكۆ به‌رنامه‌ی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریان له ناو قه‌ڵادا هه‌یه.
نیهاد له‌تیف قۆجه، سەرۆکی کۆمسیۆنی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه به 964ی راگه‌یاند، “ئێستا شه‌قامی ناوه‌ندی قه‌ڵا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و نزیكه‌ی چوار مانگی ده‌وێت، چونكه كاركردن ده‌بێت به وردی ده‌بێت و دوای ئه‌و قۆناغه‌یە به‌رنامه‌ی دیكه هەیە، راستییه‌كه‌ی كێشه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه كۆڵانه‌كانی ناو قه‌ڵا زۆر ته‌سكن و هه‌موو بارهه‌ڵگرێك ناتوانێت بچێته سه‌ره‌وه”.
وتیشی: “دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی ناوه‌ندی، رێگا نادرێت ئۆتۆمبێل بچێته سه‌ر قه‌ڵا و ئه‌مه به‌رنامه‌ی یونسكۆشه، به‌ڵام له خواره‌وه ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی بچووك دابین ده‌كرێت بۆ گواستنه‌وه و سه‌رخستنی كه‌سانی نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت.
“بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه، كه دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌ڵا، بڕه‌پاره‌یه‌كی ره‌مزی له گه‌شتیاران وه‌ربگیرێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ده‌رده‌چێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م بیرۆكه‌یه جارێ لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت”، نیهاد له‌تیف وای وت.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، “قه‌یرانی دارایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا چه‌ند ساڵێك كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێری دواخست”.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، ئێستا شەش به‌ش له قه‌ڵا كراوه‌ن، له‌وانه به‌شی فه‌رش و كه‌لوپه‌لی كۆن، مۆزه‌خانه‌ی به‌ردین، سه‌نته‌ری زانیاری، كه تایبەتە بە مێژووی قه‌ڵا و خانه‌واده‌كانی هه‌ولێر، شوێنی چالاكییه‌كان.
نیهاد له‌تیف ده‌ڵێت، دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی سه‌ره‌كی، سه‌نته‌رێكی زانیاری بۆ منداڵان و قوتابیانی قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ گەرماوی گه‌وره‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر، كه به پشتیوانیی باڵوێزخانەی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا جێبەجێ دەكرێ و له %70ی ته‌واو بووه، هه‌روه‌ها چەندین كافتریا و ناوه‌ندی كولتووریی تێدا ده‌كرێته‌وه.
دیمەن و بەشە جیاوازەکانی قەڵای هەولێر ببینە
قه‌ڵای هه‌ولێر
قه‌ڵاى هه‌ولێر یه‌كێكه له پێگه شارستانیه به‌رچاوه‌كانى هه‌ولێر و جیهان، كه خاوه‌نى شێوازێكی ته‌لارسازى گرنگه به درێژایی 6000 هه‌زار ساڵی رابرجوو، كه تا ئه‌مڕۆ ژیانى تێدا به‌رده‌وامه.
قه‌ڵای هه‌ولێر، كه 32.28 مه‌تر به‌رزه، یه‌كێكو له كۆنترین شوێنى نیشته‌جێبوون له ئاستى جیهان، به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان ئاماژه بۆ هه‌بوونى شارستانییه‌كانی سۆمه‌ری، ئه‌كه‌دى، بابلى، ئاشوری، فارسه‌كان، یۆنانى، ئیسلامى و عوسمانى ده‌كات له ماوه‌ى سه‌ده‌كانی رابردوودا.
قه‌ڵاكە 21.6.2014 خراوەتە لیستی میراتی جیھانییەوە.
ساڵی 2007 کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای ھەولێر (HCECR) بۆ سەرپەرشتیکردنی نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە دامەزرا، لە ھەمان ساڵدا سەرجەم دانیشتووانی قەلاکە، جگە لە یەک خێزان وەک بەشێک لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوه‌کە، لە قەڵاکە راگوێزران و له شوێنی دیكه‌ی هه‌ولێر قه‌ره‌بووكرانه‌وه، لەو کاتەوە توێژینەوە شوێنەوارییەکان و کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە شوێن و دەوروبەری لەلایەن تیمە نێودەوڵەتییە جیاوازەکانەوە و بە ھاوکاری لەگەڵ پسپۆڕانی ناوخۆیی ئەنجامدراون
حكومه‌تی هه‌رێم پلانی ھەیە کاتێک قەڵاکە ته‌واو نۆژەن دەکرێتەوە، 50 خێزان لە قەڵاکەدا بژین. ھەروەھا موتێل و چێشتخانە و کافتریای تێدا دروست بکرێت.