براوەی مۆندیالە

ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری تۆپی پێی ئیسپانیا له‌ هه‌ولێر بوو


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سیسك فابریگاس یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌كانی بارسێلۆنا و ئارسیناڵ سه‌ردانی هه‌ولێری كرد.

فابریگاس ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی له‌ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیایه‌كی بازرگانی له‌ هه‌ولێر ئاماده‌بوو، كه‌ پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان ئاماده‌بوون.

میدیا گۆران نێردراوی 964 له‌ بۆنه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی كورتی بۆنه‌كه‌ی گرتووه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت فابریگاس خۆشحاڵه‌ و پێشوازی له‌ هه‌وادارانی ده‌كات، به‌ڵام رێگه‌ نه‌دراوه‌ لێدوان بۆ میدیاكان بدات.

فابریگاس یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، یانه‌كانی بارسێلۆنا، ئارسیناڵ و چێڵسی و مۆناكۆ بوو، ئه‌مساڵ وازی له‌ یاریكردن هێنا و ئێستا ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌، ئێستا له‌ یانه‌ی كۆمۆی ئیتالی بووه‌ته‌ راهێنه‌ر.

فابریگاس له‌گه‌ڵ ئیسپانیا نازناوی مۆندیالی 2010ی به‌ده‌ستهێناوه‌.