857 گۆڵ
رۆناڵدۆ له تۆماركردنی ئاماره سه‌رنجڕاكێشه‌كانی به‌رده‌وامه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی توانی ژمارەی پێوانەیی خۆی لە بەشداریکردنی نێودەوڵەتی بەرامبەر سلۆڤاکیا بەرزبکاتەوە، كاتێك شه‌وی رابردوو دوو گۆڵی تۆمار كرد و ژماره‌ی یارییه‌كانی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یانده 202.
شه‌وی رابردوو لە یاریگه‌ی دراگاو، لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، پۆرتوگال و سلۆڤاكیا به‌یه‌ك گه‌یشتن و خاوه‌ن ماڵ به 3-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌مه‌ش پۆرتوگال گه‌یشته كۆتاییه‌كانی یۆرۆی 2024 له ئه‌ڵمانیا.
له یارییه‌كه‌دا رۆناڵدۆ دوو گۆڵی تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك باشترین گۆڵكاری مێژووی گه‌یانده 125 گۆڵ.
هاوكات رۆناڵدۆ ژماره‌ی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی گه‌یانده 202 یاری و به‌م بۆنه‌یه‌وه خه‌ڵات كرا.
رۆناڵدۆ تا ئێستا 857 گۆڵی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان تۆمار كردووه.