نرخی نەوت - گرافیک: 964+
هۆکارەکەی چییە؟
نرخی نەوت 90 دۆلاری تێپەڕاند
توانا نەقی
ئەمشەو جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی نوێی بەرچاوی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک گەیشتە 90.25 دۆلار.
نرخی هەربەرمیلێک زیاتر لە 4 دۆلار سەرکەوتووە و کە دەکاتە 4.99%.
دوێنێ پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە 85 دۆلار و 60 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە.
یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 83 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەوەیە، ئەمریکا جارێکی دیکە سزاکانی سەر هەناردەکردنی نەوتی خاوی روسی توندکردووەتەوە.
هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، کە ماوەی حەوت رۆژە بەردەوامە.