بۆ گەشتوگوزار هاتبوو

لە دەریاچەی دوکان گەنجێک خنکا


ژووری هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لە دەریاچەی دوکان خنکاوە.

گەنجەکە خەڵکی کەرکوکە و بە مەبەستی گەشتوگوزار هاتبووە سەر دەریاچەکە.

پۆلیس و بەرگری شارستانی دوکان چوونەتە سەر رووداوەکە و تەرمەکەیان دەرهێناوە.

سەرچاوەیەکی باڵای ئیداری قەزای دوکان ئەو زانیاریانەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.

وتیشی، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دواتر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

ئەمساڵی 2023 ساڵە خنکان بوو، تا ئێستا سەرو 80 کەس لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان خنکاون.