کامێرای هواوی مەیت ٥٠ پڕۆ بە باشترینی ٢٠٢٢ دەستنیشان کرا
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
ماڵپەڕی دیکسۆماڕک، کامێرای هواوی مەیت ٥٠ پڕۆی وەک باشترین کامێرای مۆبایلی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەستنیشان کردووە، کامێرای ئایفۆنی ١٤ پرۆ ماکس، چوارەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.
ماڵپەڕی دیکسۆماڕک، وەک ماڵپەڕێکی باوەڕپێکراوی جیهانی کە ساڵانە یەکێک لە کارەکانی هەڵسەنگاندنە بۆ کامێرای مۆبایلە زیرەکەکان، بۆ ئەمساڵ کامێرای هواوی مەیت ٥٠ پڕۆ وەک باشترین کامێرای مۆبایلی زیرەک دەستنیشان کرد.
لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ داین، کاتی ئەوەیە بزانین کە چ جۆرە مۆبیلێک خاوەنی باشترین کامێرایە، بۆ ئەمەش پشت دەبەستین بە بەناوبانگترین وێبسایت کە دیکسۆماڕکە و کاریان هەڵەسەنگاندی مۆبایلە زیرەکەکانە.
لە نوێترین رێزبەندی دیکسۆماڕک، هواوی مەیت ٥٠ پڕۆ لە پلەی یەکەم دەبیندرێت بە کۆکردنەوەی ١٤٩ خاڵ، لە پلەی دووەمیش پیکسڵ ٧ پڕۆی کۆمپانیای گوگڵ بە کۆکردنەوەی ١٤٧ خاڵ، لە پلەی سێیەمیشدا هۆنۆر ماجیک ٤ ئەڵتیمەیت هەیە بە کۆکردنەوەی هەمان ژمارەی خاڵ.
هەرچی پێوەندارە بە ئایفۆنە نوێکەی کۆمپانیای ئەپڵ، کە ئایفۆن ١٤ـی پڕۆ ماکسە یەکێکە لە باشترینەکان، بەڵام لە پلەی ٤ دەبیندرێ بە کۆکردنەوەی ١٤٦ خاڵ کە ئەمەش تاڕادەیەک پێشبینی نەکراو بوو، چونکە ئایفۆنە نوێکە بەشێوەیەکی زۆر باش گەشەی بە کامێراکانی دا بوو.
ماڵپەڕی دیکسۆماڕک، لەساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە، باوڕپێکراوترین وێبسایتە لەلایەن کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکانە کە لەسەر چەند بنەمایەک کامێرای مۆبایلە زیرەکەکان هەڵدەسەنگێنت.