فرۆشتنی نەوت لە بازاڕی ئازاد، دیمەنی دوکانێکە لە ناوەندی سلێمانی _ وێنە: 964
داتای زیاتر بەڕێوەیە
نرخی نه‌وت دابه‌زی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12.10.2023 بۆرسه‌ی جیهانیی نه‌وت به تۆماركردنی داشكان له نرخی نه‌وت كرایه‌وه و نرخه‌كان دابه‌زینیان به‌خۆوه بینی.
ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 41 سه‌نت دابه‌زی و به 86.41 مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساس به نزیكه‌ی 49 سه‌نت دابه‌زی و به 83 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه نرخی هه‌ردوو جۆره نه‌وتی ئه‌مریكی داكشانیان به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی ئه‌مباركراوی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به نزیكه‌ی 12.9 ملیۆن به‌رمیل، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی زانیاری و ئاماره‌كانی په‌یمانگه‌ی په‌تڕۆڵی ئه‌مریكا.
بازاڕی نه‌وت چاوەڕوانی داتای زیاترن لەسەر کۆگاکانی ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا، کە بڕیارە درەنگانی ئەمڕۆ بە کاتی ناوەندی ئەمریکا بڵاوبکرێتەوە.