دابەشکردنی ئاردی بایەعی - فۆتۆ - بۆ 964 نێردراوە
خواردنی بەیانی
ماده‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه زیاد ده‌كرێن؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا ئەو دەنگۆیانەی رەت كردووە، كە باس لە زیادكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان كراوه، بە تایبەت باس له زیادكردنی مادەكانی خواردنی بەیانی كراوه.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ زیادكردنی مادەكانی بەشە خۆراكی مانگانە، جگە لە پێشنیارێك كە كراوە تا مادەكانی بەشە خۆراك زیاد بكرێن”.
ئه‌و مادانه‌ی له به‌شه‌خۆراكی مانگانه به هاوڵاتیان ده‌درێت، پێكدێت له زەیت، برنج، نیسك، شەكر، دۆشاوی تەماتە، لەتكەنۆك و فاسۆلیا و ئارد)، هاوكات پێشنیار كراوە چەند مادەیەكی دیكه، به تایبه‌تی بە خواردنی بەیانیان زیاد بكرێن بۆ بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان.
پێشنیارێک لەبەردەم وەزارەتی بازرگانی عێراقە کە مادەکانی چا، شیر و پەنیر زیاد بکرێن و ئەوانەش پاکێجێکی لێکجیانەکراوەی نانی بەیانیانن.
پێشنیارەکە هێشتا نەبووەتە بڕیار بۆ جێبەجێکردنی و هاوکات ئاردی سفریشی لەگەڵدایە.
هاوكات ئه‌وه‌ی 964 به‌دواداچوونی بۆ كردووه، به ده‌گمه‌ن مانگێك هه‌بووه ته‌واوی ماده خۆراكییه‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه به ته‌واوی دابه‌ش بكرێت، به‌رده‌وام كه‌موكوڕی له دابه‌شكردنه‌كه هه‌یه.