یاریی دیکە دەکات
هه‌ولێر یه‌كشه‌ممه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی هه‌ولیر یه‌كشه‌ممه ده‌ست به مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ ده‌كاته‌وه و یاریی دیكه‌ی دۆستانه‌ش ده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێر كه‌مپه مه‌شقییه‌ی له توركیا كۆتایی پێهێنا و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر، كه دوو هه‌فته‌ی خایاند.
یانه‌كه‌ی قه‌ڵا و مناره، دوێنێ ئێواره دوایاریی دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فتی عێراقی له ئه‌نتالیا ئه‌نجام دا و به 3-0 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
هه‌ولێر له كه‌مپه مه‌شقییه‌كه‌ی له توركیا، پێنج یاری ئاماده‌كاری كرد، كه چوار یاریی برده‌وه و له یارییه‌كیشدا یه‌كسان بوو.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، یه‌كشه‌ممه مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێی خولی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هانده‌رانی وه‌رزشی یانه‌ی هه‌ولێر و چاودێرانی وه‌رزشی له سۆشیال میدیا داوا ده‌كه‌ن تیپه‌كه یاریی به‌هێز له كوردستان بكات و زیاتر خۆی تاقی بكاته‌وه، چونكه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه، به‌شێكی یارییه‌كانی له توركیا ئه‌نجامی دا، له‌گه‌ڵ تیپی لاواز بوون.
ئیبراهیم قادر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له به‌رنامه‌ی یانه‌كه‌یاندایه چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌نجام بدات، پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزی نوێ ده‌ستپێبكات.
بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق ده‌ستپێبكات، كه بڕیاره ئه‌م وه‌رزه خولێكی پیشه‌گه‌ری بێت.