رۆناڵدۆ و جۆرجینا و جۆنیۆر. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
گرێبەستی نوێ
رۆناڵدۆ له سعودیه خانه‌نشین ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆناڵدۆ: خۆم به سعودی ده‌زانم
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له سعودیه زۆر دڵخۆشه و میدیای سعودیه ئاشكرایان كردووه، یاریزانه‌كه به ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌سڕی راگه‌یاندووه، ئاماده‌یه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه و تا واز له یاریكردن ده‌هێنێت هه‌ر له یانه‌كه بمێنێته‌وه.
عه‌لی حه‌ربی میدیاكارێكی ناسراوی سعودیه‌یه و له تۆڕی ئێكس پۆستی كردووه، له مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا، كریستیانۆ گرێبه‌ستێكی نوێ له‌گه‌ڵ نه‌سڕ واژۆ ده‌كات و تا 2027 له‌وێدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه رۆناڵدۆ ئێستا ته‌مه‌نی 38 ساڵه و دیاره ده‌یه‌وێت تا ته‌مه‌نی 42 ساڵی له یاریكردن به‌رده‌وام بێت.
رۆناڵدۆ له زستانی رابردوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌سڕ كردووه و تا ئێستا 25 گۆڵی بۆ یانه‌كه له سه‌رجه‌م خوله‌كاندا تۆمار كردووه.