داربڕەکان هەڵاتوون
دەستبەسەر 15 داری بڕاودا گیرا
964+
پێشەوا محەمەد
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە گوندی سەرگەڵو دەستیان بەسەر مشارێک و 15 داری بڕاودا گرت، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن داربڕەکان هەڵاتوون.
رووداوەکە دوێنێ سێشەممە 10.10.2023 بووە و پۆلیسی دارستان لە حاڵەتی بڕینی دار لەو گوندە ئاگادار دەکرێنەوە و ئەوانیش مەفرەزەیەکی لە مێرگەپانەوە بۆ دەردەکەن.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە رێگەی هاوکاری هاوڵاتیانەوە بە دوای ئەو داربڕانەدا دەگەڕێن و دەیاندۆزنەوە.
وتیشی، “پێشتریش حاڵەتی وا هەبووە کە داربڕەکان تا مەفرەزەکانی ئێمە گەیشتوونەتە شوێنەکە رایانکردووە، بەڵام دواتر هەموویان دەستگیر کراون”.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمساڵ لەسەرو 60 کەسەوە لەسەر داربڕین دەستگیر کراون.
پێشتر شارەوانی سلێمانی سزای بڕینی داری دیاری کردووە و سزاکە بە پێی تەمەنیەتی و بۆ هەر ساڵێک بڕی 100 هەزار دینار وەردەگیرێت.