1973 لە یاد ناکرێت

ئیسرائیل شانسی لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبەردا نییە

964+

ژووری هەوال

ئیسرائیل شانسی لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبەر نییە، لە مێژووی خۆیدا دووەم جارە لەو مانگەدا هێڵی بەرگرییەکەی تێکبشکێت، یەکەمجار کە جەنگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1973 بوو، رۆژی 6ی ئۆکتۆبەر
میسر و سوریا بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەری، لەناکاو و بە سوپرایز فرۆکە جەنگیەکانی میسر بۆردومانی رادار و بنکە سەربازییەکانی هێڵی بەرگری بارلیڤیان کرد و هێڵە بەرگریەکەیان شێواند، ئیسرائیل ویستی بە هێرشی فرۆکە وەڵامی میسر بداتەوە بەڵام ئەو کاتە میسر سیستمی نوێی بەرگری ئاسمانی لە سۆڤیەت وەرگرتبوو بۆیە فرۆکە ئیسرائیلیەکان پاروویەکی ئاسان بوون بۆ سیستمەکە و ئیسرائیل بە زیانێکی زۆر فرۆکەکانی کشاندەوە

لەو کاتەدا هێزێکی تایبەتی میسر بە نهێنی بۆرییەکانی سووتەمەنی نۆکەندی سوێسیان لە کار خستبوو کە بەهێزترین چەکی بەرگری ئیسرائیل بوو بۆ پاراستنی نۆکەندی سوێس و لە کاتی تەنگانەدا نۆکەندەکەی دەکردە پارچەیەک ئاگر و کەس نەیدەتوانی پیایدا بپەڕێتەوە، دوای لە کار خستنی بۆرییەکان زیاتر لە 3 هەزار سەربازی میسری بە چوپ و بەلەم پەڕینەوە و بە کەمتر لە 6 کاتژمێر بەهێزترین هێڵی بەرگری ئیسرائیلیان تێک شکاند.

ئەمساڵیش ئۆکتۆبەر مانگێکی شووم بوو، چونکە هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و راگەیاندنی تۆفانی ئەقسا هاوکاتە لەگەڵ یادی 50 ساڵەی هێرشەکەی میسر بۆ سەر ئیسرائیل کە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 600 کەس لە ئیسرائیل کوژراون، حەماس توانی لە 20 خولەک زیاتر لە 5000 موشەک ئاراستەی خاکی ئیسرائیل بکات و سیستمی بەرگری ئایرۆن دۆمی بێ چارە هێشتەوە، گورزەکەی حەماس بە رادەیەک بەهێز بوو ئیسرائیل جەنگی راگەیاند و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی بەهێزیان دا و هەر زوو دەستی بە مووشەک بارانی کەرتی غەزە کرد

"ئیسرائیل هێرشی زه‌مینی ده‌كاته‌ سه‌ر غه‌زه‌"