داوادەکەن کورسییان بۆ زیادبکرێت
جارێکی دیکە خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا گردبوونەوە
964+
شۆڕش عەبدوڵا
جارێکی دیکە خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاو توژینەوەی زانستی لە هەولێر گردبوونەوە.
ئەوان داوای زیادکردنی کورسی خوێندن دەکەن و دەیانەوێت وەربگیرێن بە پارالێل.
نوێنەری ئەو ئەو کەسانە بە 964ـی وت، داواکاری سەرەکیان زیادکردنی کورسییە بۆ ئەوەی ئەو کەمینەی ماونەتەوە وەبگیرێن و درێژە بە خوێندن بدەن.
وتیشی، هەیە بە نمرەی 10.2 وەرگیراوە و هەیانە بە نمرەی 14.9 وەرنەگیراوە بۆیە داوا دەکەن وەربگیرێن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی