کۆرمۆر کارەکانی راگرتووە

وەزارەتی کارەبا؛ پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان کەمدەبێتەوە

ئەحمەد مستەفا

بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا ڕوویداوە و لەبەر پاراستنی گیانی كارمەندانی كێڵگەی كۆرمۆر؛ كۆمپانیای داناگاز، هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت.

بە هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 2500- 3000 مێگاوات كەم دەبێتەوە.

ئەمە راگەیەندراوی هاوبەشی، وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامەنە سروشتییەکانەوە و ئاماژە بەوەشدەکەن، بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵ دەدەن، كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كەم بكاتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 28.2.2026، بە بیستنی هەواڵی، ده‌نگی چوار ته‌قینه‌وه‌ له‌ تاران، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشی سەر ئێران دەستپێکردووە.

رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە رایگەیاند، شەپۆلی یەکەمی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل چوار رۆژ دەخایەنێت و تاران کارێکی بەسەر دێت کە پێشتر نەیبینیوە.

ڕاگەیاندنی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا

بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا ڕوویداوە و لەبەر پاراستنی گیانی كارمەندانی كێڵگەی كۆرمۆر؛ كۆمپانیای داناگاز، هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت. بە هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 2500- 3000 مێگاوات كەم دەبێتەوە.
وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵ دەدات كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كەم بكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی كارەبا
28ی شوباتی 2026